نیشانه‌كانی توشبوون به دڵه‌ڕاوكێی درێژ خایه‌ن

ڕه‌فتاره‌كانی مرۆڤ كاردانه‌وه‌ی هه‌ست و سۆز و باری ده‌رونیه‌تی، ئه‌گه‌ر خووت به‌م ڕه‌فتارانه‌وه گرتوه ئه‌وه مانای وایه تۆ خه‌مۆكی درێژخایه‌نت هه‌یه.
1- به‌رده‌وام یه‌ك جۆر خۆراك له ژه‌می به‌یانیاندا ده‌خۆیت:
خوت گرتوه به‌وه‌ی یه‌ك جۆر خۆراك له ژه‌می به‌یانیاندا بخۆیت، و هه‌ست به دڵهڕِاوكێ ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر بیر له جۆرێكی دیكه له ژه‌مه خواردنه‌كان بكه‌یته‌وه.
2-كرتاندنی نیۆك:
دڵه‌ڕاوكێ وا له مرۆڤ ده‌كات نینۆكی خۆی بقرتێنێت به ددانه‌كانی، یان پێستی لێوت لێبكه‌یته‌وه، ئه‌مه بۆ ڕزگاربوونه له دڵه‌ڕاوكێ.
3-له جۆرێك ژینگه‌ی تایبه‌تدا ئارام ده‌بیته‌وه:
به‌رده‌وام ژیانكردن به یه‌ك شێوه واده‌كات ژیان ببێته ڕۆتین، ئه‌گه‌ر له‌و ڕۆتینه لابده‌یت و هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ بكه‌یت ئه‌وه مانای وایه تۆ توشی خه‌مۆكی درێژخایه‌ن بویت.
4-نه‌مانی خه‌و:
ئاساییه ئه‌گه‌ر هه‌ندێكجار به‌هۆی ماندوێتیه‌وه خه‌وت لێ نه‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خه‌وت لێنه‌كه‌وێت ئه‌وه مانای وایه تۆ توشی دڵه‌ڕاوكێ بویت.
5-به‌دوای هه‌موو شتێك‌دا ده‌گه‌ڕێیت:
گه‌ڕان به‌دوای هه‌موو شتێك‌دا كه به‌سه‌رت دێت ڕۆژانه له ئه‌نته‌رنێت ئه‌وه مانای وایه باری ده‌رونیت ئارام نییه و پێویستت به حه‌وانه‌وه هه‌یه.