كهشناسی سهرجهم هاوڵاتیانی ههرێمی كوردستان ئاگاداردهكاتهوه.. سبهی سێ شهممه …
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ كاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینە كەمدەبێتەوە كە دوو رۆژە ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و كاتی كۆتایی ھاتنی ئەو شەپۆلەش ئاشكرا دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و بە رێژەی جیاواز لەناوچەكان باران دەبارێت، لە ھەندێك ناوچە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت.