فوئاد حوسێن بڕیاری خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند

سەرچاوەیەكی نزیك لە د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، گوتی: وەزیری دارایی بڕیاری خەرجكردنی شاییستە داراییەكان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەمساڵ راگەیاند.

سەرچاوەیەكی نزیك لە د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: حكوومەتی عێراق خەرجكردنی شاییستە داراییەكان و مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی ۲۰۱۷ـی بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی پاسپۆرت و فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند.

ئه‌و سەرچاوەیه‌ دووپاتی كردەوە، وەزیری دارایی بڕیاری خەرجكردنی شاییستە داراییەكان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند بۆ ئەمساڵ بەپێی پشكی دیاریكراو لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۱۷.

Back to top button