هۆشيار زێبارى زانيارى نوێ له باره‌ى رێككه‌وتنی پارتی و یەكێتی ده‌خاته‌ڕوو

ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ى نێوانياندا، هه‌ريه‌ك له پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كان رێككه‌وتن.
هۆشيار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، هه‌ردوولا گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه، هۆشيار زێبارى بڵاويشيكردووه‌ته‌وه، هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم رێككه‌وتوون.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى دواى ئه‌وه هات، كه دوێنێ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى كۆبووه‌وه و هه‌ردوولا گه‌يشتنه رێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكييه‌كانى نێوانيان.
شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان پێكھاتوون لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی، مەسرور بارزانی، كاندیدی پارتی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت، فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی و ھۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، رۆژ نوری شاوێس، مەحموود محەمەد و جەعفەر ئیمینكی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، له‌گه‌ڵ دڵشاد شەھاب، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی.
شاندی یەكێتیش پێكھاتوون لە كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی، حاكم قادر حەمەجان، ئەرسەلان بایز، عیماد ئەحمەد، قوباد تاڵەبانی، جەعفەر شێخ مستەفا، عومەر فەتاح، سەعدی ئەحمەد پیرە، لەتیف شێخ عومەر، عەندنان حەمە مینە، رزگار عەلی و لاهوور جه‌نگی.