دواین زانیاری له‌باره‌ی رێكه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كیتی
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر 18 خاڵ رێكه‌وتوون، رێكه‌وتنه‌كه‌ش له‌داهاتووێكی نزیكدا دهچێتهواری جێبه‌جێ كردن بۆ پێكهینانی حكومه‌ت”.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی ” نیچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌رێوه چوو،له رێورسمێكدا هه‌ردوولا واژوویان له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه كرد”.
هه‌ربه‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه ریكه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بووه، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ رێكه‌وتوون، كۆسره‌ت ره‌سوڵیش رایگه‌یاند كه رێكه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان بووه، رێكه‌وتنه‌كه به رێكه‌وتنێكی میژووی ناو بردن.
محموود مه‌حمه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند، رێكه‌وتنی پارتی بۆ پره‌و دان به به‌روه پێشه‌وه‌بردنی كوردستان و پاراستنی ئاراستی و به‌هێزی كوردستانه و هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند، رێكه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌ی خاكی كوردستانه”.
هه‌روه‌ها محموود محه‌مه‌د له‌باره‌ی كێشه‌ی نێوان پارتی و یه‌كیتی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی داد له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق و پارێزگاری كه‌ركووك، گوتیش دوو پرسی جیاواز و مكیانیزمی جیاوازیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كردنییان، بۆیه به جیاوازی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كریت”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” پارتی به‌لێنی پێدانی پاریزگاری كه‌ركووكی به یه‌كێتی داوه كه به‌دڵی یه‌كێـتی ده‌بێت به‌ڵام پاش ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و گه‌رانه‌وه‌ی هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان بۆ كه‌ركووك”.