یەكێتی: بەژداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکەین و كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان یەكلا دەكەینەوە
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕای گەیاند، دەچنەوە كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان و كاندیدی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كورستانیش كە پشكی ئەوانە یەكلای دەكەنەوە.
سەلمە فاتح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی واژوو كرا، ئیتر فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی پەرلەمان دەكات، هەرچەندە یەكێتی كاندیدی سەرۆكایەتی پەرلەمانی یەكلا كردووەتەوە كە لەنێوان بێگەرد تاڵەبانی و ڕێواز فایەق یەكێكیان دەبێ بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام هێشتا ئەو دوو كەسە ماون تا یەكلا ببنەوە.
ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەنجام درا، هاوكات دوای كۆبوونەوەكە ڕێككەوتنی سیاسیی لەنێوان ئەو دوو حزبە واژوو كرا و دووپات لەوە كرایەوە كە پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستان خێراتر دەكرێ.
ئەو ڕێككەوتنەی نێوان پارتی و یەكێتی لەكاتێكدایە كە دوێنی كۆبوونەوەیەك لەنێوان سەرۆك بارزانی و شاندێكی یەكێتی بەرێوەچوو ئەوەیش كردنەوەی دەروازەیەك بوو چارەسەری كێشەكان.