بەرپرسێکی باڵای یەکێتی زانیاریەکی نەبیستراوی لەبارەی کۆبوونەوە و ڕێکەوتنەکەی پارتی و یەکێتی ئاشکرا دەکات..

بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەڵێ کۆبوونەوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان سەرۆک بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ هۆکاری سەرەکیی ڕێککەوتنەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی بوو.

عەدنان حەمەی مینا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو ڕێککەوتنەی ئەمڕۆ لەنێوان یەکێتی و پارتی واژۆ کراوە، خۆی لە ڕێککەوتنێکی مێژووی دەبینێتەوە و ھەردوولامان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ڕێککەوتنەکەمان کردووە.

زیاتر گوتی: ڕاستە پێشتر شاندی یەکێتی و پارتی کۆبوونەتەوە و نەگەیشتوونەتە ھیچ ئەنجامێکی ئەرێنی بەڵام کۆبوونەوە دوو قۆڵیەکەی دوێنێی سەرۆک بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ، کاریگەری بەرچاوی ھەبووە لەسەر ئەوەی پارتی و یەکێتی ئەمڕۆ بگەن بە ڕێککەوتن”.

حەمەی مینا ڕاشیگەیاند: ھەموو کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی بۆ ئەوە بووە حکوومەتێکی کارا و چالاک بۆ ھاووڵاتیانی کوردستان درووست بکەین، لەناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکەدا باسی پۆستی پارێزگاری کەرکووك کراوە بەڵام ئەو پرسە بەتایبەت بۆ سەرۆک بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ داندراوە بێگومان ئەم ڕێککەوتنەی پارتی و یەکێتی ھەنگاوێکی باشە بۆئەوەی لەڕێگەی کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەین.

Back to top button