فەرمانگەی پاسپۆرت لە سۆران دەكرێتەوە
قائیمقامی سۆران ئاشكرایی دەكات ئەمڕۆ دووشەممە پارێزگاری هەولێر، پێی ڕاگەیاندین كە ڕەزامەندی وەرگیراوە لەسەر كردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرت لە شاری سۆران.
كرمانج عیزەت، قائیمقامی سۆران، به ماڵپهری زاری كرمانجی رایگهیاندووه: دوای هەوڵ و بەدواداچونێكی زۆر خۆشبەختانە ئەمڕۆ دووشەممە ٤ـی ۳ـی ۲۰۱۹ پارێزگاری هەولێر، پێی ڕاگەیاندین كە ڕەزامەندی وەرگیراوە لەسەركردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرت لە شاری سۆران، بهمهش ئەوەش ئاسانكاریەكی باش دەبێت بۆ دانیشتوانی شارو شارۆچكەكانی دەڤەری سۆران.
قائیمقامی سۆران بەپێویستیشی دەزانێت، كە دەستخۆشی لەپارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی هەولێر و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات، بۆ هەوڵ و ماندوبوونیان بۆ ئەو دەستكەوتە ئیدارییە لە دەڤەرەكە.