وەزارەتی پەروەردە داوایەک ئاراستەی مامۆستایان و قوتابیان دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/12/وەزارەتی-پەروەردە.jpg)
له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست (خواکـورك) كه‌وتووه ، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت، بۆ ڕێزگرتن لە جلوبەرگى سەرجەم نەتەوە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان و نیشاندانى جوانییەکانى پۆشاکى ڕازاوە و جوان و ڕەنگاڵەیى دانیشتوانى هەرێمی كوردستانه
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌مامۆستایان و قوتابیان ده‌كات كه رۆژى یەکشەممە ۱۰ـی ۳ـی ۲۰۱۹ كه ڕۆژى جلوبەرگى نیشتمانییە و قوتابیان و مامۆستایان دەتوانن لەم ڕۆژەدا بە جلوبەرگى نەتەوەیى خۆیانەوەبچنە قوتابخانەکانیان.