٥ـی ۳ـی ۱۹۹۱ یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له دژی به‌عس له رانیه هه‌ڵگیرسا
له کاتژمێر ۹ـی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ٥ـی ئاداری ساڵی ۱۹۹۱ ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان دژبه داموده‌زگاكانی ڕژێمی ڕوخاو له شاری ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین به فه‌رمی ده‌ستی پێكرد.
له بڵندگۆی مزگەوتەکانی شاری ڕانیه‌وه خه‌ڵكی شار له ڕاپه‌ڕینی به‌رفراوان ئاگاداركرانه‌وه و خه‌ڵكی شاره‌كه به لێشاو ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له هه‌موو كوچه و كۆڵانه‌كانی ڕانییه‌وه ده‌نگی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رانی ڕژێمی له‌ناوچوو له خاكی كوردستان به‌رزبووه‌وه و خه‌ڵكی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گاكانی ڕژێمی ڕوخاوو و تاوه‌كو كاتژمێر سێی ئێواره ته‌واوی شاری ڕانیه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕژێمه پاككرایه‌وه.
هه‌ر له رۆژی ٥ـی ئاداری ساڵی ۱۹۹۱ و له هه‌مان رۆژدا خه‌ڵكی چوارقووڕنە و حاجیاوا و دەشتی بیتوێن ڕاپه‌ڕین و هێرشیان برده سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی ئه‌و ڕژێمه و هاوكان سه‌ربازگه‌ی سه‌ركه‌پكان ئازاد كرا و سه‌رانی ڕژێمی له‌ناوچوو له‌و ده‌ڤه‌ره وه‌ده‌رنران، به‌ڵام فیرقه‌ی ٤٤ـ چوارقوڕنه له هه‌مان رۆژدا له ڕژێم پاك نه‌كرایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به ده‌یان سه‌رباز و ئه‌منه‌كانی ڕژێم له شاری ڕانیه و ده‌ڤه‌ری بیتوێن له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و به ده‌یانی دیكه‌ش كوژران و ها,وڵاتییانیش له قوربانیدان بێبه‌ش نه‌بوون.
دوو رۆژ به‌ر له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی شاری ڕانیه دژی ڕژێمی ڕووخاو له ئۆردوگای خه‌باتی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك لاوی خوێنگه‌رم و نیشتیمانپه‌روه‌ر كه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ر پشده‌ر بوون و له‌و ئۆردوگایه زۆره‌ملێیه‌دا نیشته‌جێ كرابوون، هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی ئۆردوگایهكه و دەستیان بەسەردا گرت.
رژێمیش وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی دایه‌وه و دوو گه‌نج به ناوه‌كانی محه‌مه‌د فاروق و بەخیار شه‌هیدبوون و چوار کەسی دیكه‌ش برینداربوون.
ڕۆژێك دوای ڕاپه‌رینی خه‌لی شاری ڕانییه، له شه‌شی ئاداری هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك ناوچەی بازیانی یەک و دوو و ناوچەی ناودەشتی پشدەر ئازاد کران، لە لایەکی تریشەوە ھەمان ڕۆژ لە بیتوێن قیرقه‌ی 44ی چواڕقوڕنە کۆنتڕۆڵ کراو دواتر پایەگاکانی سەر کلکەی کۆڵین و حاجیلە و بەرزایەکانی دۆڵە ڕەقە بێ شەڕ دابەزینە خوارەوە و تەسلیم بە گەل بوون.
له رۆژانی دواتریش له چه‌ندین شار و شارۆچكه و شاره‌دێی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكی نیشتیمانپه‌روه‌ر و ئیدانهكاری زوڵم و زۆرداری له‌دژی ڕژێمی له‌ناوچوو ڕاپه‌ڕین و ڕژێمیان ناچار كرد له خاكی پیرۆزی كوردستان بچێته ده‌ره‌وه.
چەند ڕۆژێک پاش ڕاپەڕین، وەک وەڵامێک حکوومەتی بەعسی عێراق بەسووپایەکی به‌رفراوانه‌وه ھێرشی کردەوە سەر کوردستان و کۆڕەوی خەڵکی کوردستان دەستی پێ کرد، خەڵکی کوردستان ئاوارەبوون و بەرەو سنووری وڵاتانی دراوسێ كۆچیان كرد و ئه‌مه‌ش ناونرا کۆڕەوە مەزنەکەی خه‌ڵكی كوردستان .