مهسعود حهیدهر: سەرۆك بارزانی رۆڵی یەکلاکەرەوەی ھەبوو لە دانووستانەکانی پێکھێنانی حکومەت
مهسعود حهیدهر ئهندامى پهرلهمانى پێشووى عێراق له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆرى كۆمهلایهتى “فهیسبووك” نوسیویهتى: کورد لە ھەموو قۆناغێک زیاتر پێویستی بە یەکریزی و یەک ھەڵوێستی ھەیە بۆ رێکخستنەوەی ناو ماڵەکەی و خۆ سازدان بۆ بەرگری لە مافەکانی لە بەغداد و لە ھەمان کاتدا ببێتە خاڵی بەھێز و پشتیوانی پارچەکانی تری کوردستان. قۆناغی رێکەوتنی ستراتیجی نێوان سەرۆک بارزانی مەرجەع و سەرۆک مام جەلال قۆناغی زێڕینی سیاسی، ئەمنی و ئابووری کوردستانە، پێویستە سوود لەو ئەزموونە وەربگیرێت بۆ چوار ساڵی داھاتوو لە نێوان حزبەکانی بەشداربوو لە حکومەت.
لە دوای ھەڵبژاردنەکانی ٣٠ ئەیلولی٢٠١٨ خەڵکی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی نا بۆ داڕشتنی نەخشەرێگایەکی سیاسی نوێ و بەرپرسیارێتی سیاسی گەورەی خستە ئەستۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەڕای ئەو ھاوسەنگیە سیاسیە گەورەیە، پارتی لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و ھەبوونی ستراتیجێکی روونی دوورمەودا پانتاییەکی سیاسی فراوانی پێکھێنا لە پرۆسەی سیاسی بۆ چوار ساڵی داھاتوو بە روئیای مەرجەعی کورد سەرۆک بارزانی کە رۆڵی یەکلاکەرەوەی ھەبوو لە دانووستانەکانی پێکھێنانی حکومەت دوای گەیشتنی بە بنبەست .
وتیشى: ئەزموونی ساڵانی رابردوو سەلماندی گواستنەوەی کێشەکانی کورد بۆ دەرەوەی سنووری ھەرێمی کوردستان ھیچ ھێزو لایەنێک تێدا سەرکەوتوو نابێت و تەنھا زەرەر لە کورد ئەدات، بۆیە گرنگە تەبایی و یەکریزی ناوماڵی کورد لە ھەڵوێست و کاری فراکسیۆنە کوردستانێکانی پەرلەمانی عێراق رەنگدانەوەی ھەبێت و نوێنەرانی کورد لە دامودەزگا فیدرالێکان ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشیان برەو پێ بدەن و لەم قۆناغە کورد پێویستی بە رۆڵ و حزوری سیاسی بەھێزە لەبەغداد.
حهیدهر دهشلێت: ئەو رێکەوتنانەی پارتی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و گۆڕان ئەنجامی دا لە بنەڕەتدا بۆ پاراستنی کیانی ھەرێم وچاکسازی لە حوکمڕانی و خۆشگوزەرانی گەلی کوردستانە، چوار ساڵی داھاتوو قۆناغی ئەرکە قورسەکانە کە پێویستە چاکسازی کارگێڕی و دارایی بکرێت و خزمەتگوزارێکان باشتر بکرێن وپەرە بەو ھەنگاوە ستراتیجیانە بدرێت کە حکومەتی پێشوو دەستی پێکردووە، ئەمەش پێویستی بە سەقامگیری سیاسی و تێڕوانینی بەرپرسانە ھەیە لەلایەن حزبەکانی ھەرێمی کوردستانەوە بە ئۆپۆزسیۆنیشەوە. بۆ ئەوەی بتوانین بە باشی ھەنگاو بنێین بەو ئاراستەی کە حکومەتی داھاتوو حکومەتی چاکسازی و پەرەپێدانی ئابووری بێت، بۆ ئەوەی سەقامگیری سیاسی بەرجەستە بێت لە ھەرێمی کوردستان، پێویستە گەلی کوردستان و حزبە سیاسێکان لە ژێر چەتری بارزانی مەرجەع کۆبنەوە و بەمەش گەلی کوردستان سەرکەوتوو دەبێت. ئەرکی ھەموومانە پشتیوانی رێککەوتنی سیاسی بکەین بۆ قۆناغی داھاتوو چونکە قۆناغی بەرپرسیاریتی سیاسی و ئابوری و ئەمنی و نیشتمانیە.