ئیسرائیل ساڵیادی شا حسێنی كوڕی ته‌ڵاڵ، شای ئورده‌ن پیرۆزده‌كات

خواكوڕك

جووله‌كه‌كان وێنه‌ی شا حسێن وه‌كو موسڵمانێكی ڕاسته‌قینه‌ باس ده‌كه‌ن كه‌ په‌یامی دوستایه‌تی و خۆشه‌ویستی هه‌بووه‌ بۆ ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت دوستایه‌تیه‌كانی عه‌رب اسرائیل.

وێنه‌كان و دیكومێنته‌كان پیشانی ده‌ده‌ن كه‌ شا حسێن له‌ میژووی مڵملانێی ٧٠ ساڵه‌ی عه‌ره‌ب ئیسرائیل به‌هێزترین سه‌ركرده‌ بووه‌ له‌ پێش ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆكی میسر كه‌ نیازی ئاشتی و دۆستایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ اسرائیل، ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش وایكردوه‌ په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو وڵاته‌ شێوه‌ ستراتیژیه‌كی درێژخایه‌ن له‌ خۆ بگرێت.

گومانی تێدانیه‌ كه‌ شا حسێن باوكی شا عه‌بدوڵای پادشای ئوردنه‌، ئه‌ویش ڕێچكه‌ی باوكی به‌رنه‌داوه‌ و توانیویه‌تی ئه‌و پرده‌ی په‌یوه‌ندیانه‌ی كه‌ باوكی دروستی كردوون به‌هێزیان بكات، شانشینی ئورده‌ن دوستایه‌تیه‌كی گرنگی له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ له‌ زۆر بواریشدا هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

شا عه‌بدوڵای كوڕی شا حسێن له‌ ساڵانی رابردوو چه‌ند جارێك به‌ پرۆتۆكۆڵی شاهه‌نشایی، پێشوازی له‌ سه‌رۆك بارزانی كردوه‌.

شا حسێن كوڕی ته‌ڵاڵ كوڕی شاعه‌بدوڵای هاشمی، شای ئوردن بووه‌، ساڵی 1935 له‌ عه‌مانی پایته‌ختی ئورده‌ن له‌دایك بووه‌ و له‌ 7 فێبرایه‌ری 1999 له‌ عه‌مان كۆچی دوایی كردووه‌.

 

15045671_1129342257101367_805244602_n 15049694_1129342270434699_1550926828_n

 

تێبینی: وێنه‌كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵی ١٩٩٧ كاتێك شاحسین سه‌ردانی كه‌س و كاری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له‌ ئیسرائیل كرد، كه‌ له‌لاایه‌ن جیهادییه‌ فه‌له‌ستینیه‌كان كرابوونه‌ ئامانج .

سه‌رچاوه‌/ صوت اسرائيل

Back to top button