وڵاتانی عەرەبی داوای راگرتنی هەموو جۆرە پەیوەندیەك دەكەن لەگەڵ ئیسرائیل, سعودیە دەڵێت پابەندی نابین

 

دوای ئەوەی لوتكەی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی لە وڵاتی ئەردەن بەڕێوەچوو, لە لە كۆتایی رۆژی لوتكەكە ، وڵاتانی عەرەبی بۆ پشتیوانی كردن لە فەلەستین داوای ڕاگرتنی ھەر جۆرە پەیوەندی و لێكنزیكبوونەوەیەكانكرد لەگەڵ ئیسرائیل. بەڵام سعودیە رایگەیاند كە پەیوەندیەكانیان راناگرن.
بە پێ هەوالی میدیا عەرەبیەكان, سەرۆكی ئەنجومەنی شورای سعودیە عەبدولا بن محمد داوای لابردنی ئەو خاڵەی كردوو ڕایگەیاند ئەوە كاری حكومەتە نەك پارلەمان
لە بەرامبەردا زۆرینەی سەرۆك پارلەمانی وڵاتانی عەرەبی دژی ئەو وتانەی سەرۆكی شورای سعودیە وەستانەوەو جەختیان لەسەت ئەو خاڵە كردەوە
ئەوە لە كاتێكدایە جگە لە وڵاتی سعودیە ھەندێك وڵاتی دیكەی عەرەبی پەیوەندی نھێنیان لەگەڵ ئیسرائیل ھەیەو لە ترسی ڕای گشتی نەیان توانیوە ھیچ لەو بارەوە ئاشكرا بكەن

Back to top button