ڕوسیا داوای لوتكەی ئیسرائیل ـ فەلەستین دەكات

 

ئەگەر چی هێشتان پەیوەندیەكانی نێوان هەریەكە لە فەلەستین و ئیسرائیل گرژی تێدایە, لە كۆی كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كێشەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل یەكێكە لە كێشە درێژمەوداكان, بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان لە میانەی سەردانەكەی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وەزیری دەرەوەی ڕوسیا داوای وڵاتەكەی بۆ دیداری ڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل ـ فەلەستین تازە دەكاتەوە
لاڤرۆڤ لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە وڵاتی قەتەر كە لەگەڵ ھاوتا قەتەریەكەی سازی كرد رایگەیاند ڤلادیمێر پۆتن لەدوا سەردانی بۆ تەلئەبیب داوای كردوە كێشەكان بە دیالۆگ چارەسەر بكرێن و بۆ ئەوەش پێویستە ناتانیاھۆو عەباس كۆببنەوە و بگەنە ئاشتی و كۆتایی بەو گرفتانە بێنن
ڕۆڵی روسیا لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ئەوكاتە زیاتر دەركەوت كە لای خۆیانەوە فەلەستینیەكان نێوەندگیری ئەمریكایان ھەڵپەسارد بەھۆی داننان بە قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل

Back to top button