راگەیێندراوی بزووتنەوەی گۆڕان لە بارەی رێككەوتنی پارتی و یەكێـتی

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەشاری ھەولێر، كۆبونەوەی ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئاستی باڵادا ئەنجامدرا و یەكێتی و پارتی لەسەر پێكھێنانی كابینەی حكومەت و پرسی كەركوك و بەغدا رێككەوتن.

لەسەر رێككەوتنەكەی ئەمڕۆ كە لەنێوان یەكێتی و پارتی واژوو كرا، بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە رێككەوتنەكە بە هەنگاوێكی باش و ئاڕاستەیەكی دروست بۆ ئەم قۆناغە دەزانن.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیەندراوێك لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە:

بزووتنەوەی گۆڕان ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی بە هەنگاوێكی باش و ئاڕاستەیەكی دروست دەزانێت بۆ ئەم قۆناغە، لە پێناوی خزمەتكردنی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندی باڵای میللەتەكەمان و سەقامگیری لە كوردستان و عێراقدا.

بزووتنەوەی گۆڕان
4/3/2019

Back to top button