بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بەفەرمی هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى پارتى و يه‌كێتى راگه‌ياند

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ٤ـی ۳ـی ۲۰۱۹، كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌رێوه‌چوو، دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌یش رێككه‌وتنى سیاسیی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه واژوو كرا و له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شيدا، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، كه هاوكات رێككه‌وتنى هه‌يه له‌گه‌ڵ پارتى، پێشوازى له رێككه‌وتنه‌كه كرد.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست (خـواکورك) كه‌وتووه، رايگه‌ياندووه بزووتنەوەی گۆڕان رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بە هەنگاوێکی باش و ئاراستەیەکی دروست دەزانێت بۆ ئەم قۆناغە. لە پێناوی خزمەتکردنی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندی باڵای میللەتەکەمان و سەقامگیری لە کوردستان و عێراقدا.
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ى نێوانياندا، هه‌ريه‌ك له پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كان رێككه‌وتن، دواتر له مه‌راسيمێكدا، هه‌ريه‌ك له نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى، جێگرى يه‌كه‌مى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان واژوويان له‌سه‌ر ده‌قى رێككه‌وتنى نێوانيان كرد.