پۆتین: پێشنیارێكی نوێ‌ بۆ چارەسەری دۆخی سوریا دەكات

 

دوای ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك هێڕشیان بۆسەر دوا مۆلگەی داعش لە باغۆز ئەنجامدا ئێستا داعش لەسەر زەمینی سوریا بە فەمی نەماوە لە گەڵ كۆتاهاتنی داعش بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی سووریا دوای كۆتاییهاتنی داعش، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی رووسیا پێشنیازێكی نوێی پێشكەشكردووە، كە تێیدا داوای كردووە لەپێناو سووریایەكی یەكگرتوو و ئارام گروپێكی كار بە بەشداری هەموو لایەنەكان درووست بكرێت و سەرجەم هێزە بیانییەكانیش لەو وڵاتە بكشێنەوە.

ئەنجوومەنی سووریای دیموكراتیش پێشوازی لەو پێشنیازەی سەرۆكی رووسیا كردووە.

پێشنیازەكەی پوتن لە كاتێكدایە، ئەمەریكا بڕیاریداوە، 200 سەربازی سوپاكەی لە سووریا بهێڵێتەوە.

مانەوەی ئەو هێزانەی ئەمەریكا، دوای ئەوە هات، كە فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات، هەسەدە، داوای لە ئەمەریكا كرد بەشێك لە سوپاكەی لە سووریا بهێڵێتەوە.

Back to top button