ته‌ماته‌ و خه‌یار هه‌ڵگرى جۆرێك پرۆتینن كه‌ ده‌بنه‌ هۆى تووشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر

توێژه‌ران رایانگه‌یاند كه‌ ته‌ماته‌ و خه‌یار هه‌ڵگرى جۆرێك پرۆتینن كه‌ ده‌بنه‌ هۆى تووشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر یا بیرچوونه‌وه‌ . له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆر ” ئیستیڤان گاندرى “، توێژه‌ر له‌ زانكۆى كالیفۆرنیا ، له‌ نێوان نه‌خۆشى بیرچوونه‌وه‌ و پرۆتینى ” لكتین “، په‌یوه‌ندى هه‌یه‌. لیكتین له‌ نێو خه‌یار ، ته‌ماته‌ ، گه‌نمه‌ پر كه‌په‌كان، سۆیا ، دانه‌وێله‌كان، بیبه‌ر، گوڵه‌ گه‌نم ، په‌تاته‌ و هه‌ندێك به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كان هه‌یه‌ .

به‌ ووته‌ى توێژه‌ران ، لكتین بۆ ریخۆله‌ زیانى هه‌یه‌ و ده‌توانێت چه‌ند كێشه‌ى وه‌ك نه‌خۆشى بیرچوونه‌وه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .توێژه‌ران كاریگه‌رى لكتین یا له‌ سه‌ر هه‌موو جۆره‌كانى خوێن تاقى كرده‌وه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و پرۆتینه‌ ده‌توانێت رۆڵێكى گرنگ له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانى مێشك ببینێت .

به‌ ووته‌ى توێژه‌ران، ئه‌و پرۆتینه‌ له‌ سه‌ر تاكه‌كان به‌ شێوه‌ جیاواز كاریگه‌رى هه‌یه‌ و به‌ هۆى زیانگه‌یاندن به‌ جیناته‌كانه‌وه‌یه‌ . توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ جۆرى خوێنیان جیاوازه‌ ئه‌و پرۆتیینه‌ په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر رێگه‌گرتن له‌ لكیتن نییه‌ چونكه‌ بۆ كه‌سانێك به‌ سوود و بۆ كه‌سانێكى نر زیانبه‌خشه‌ .

به‌ ووته‌ى ” لكتین “، ده‌توانێت ببێته‌ هۆى گۆرانكارى له‌ ، كۆئه‌ندامى به‌رگرى و رێژه‌ى خوێن.هه‌روه‌ها ده‌توانێت وه‌رگره‌كانى ئه‌نسۆلین رابگرێت به‌ تێپه‌رینى كات كاریگه‌رى له‌ سه‌ر خوێنبه‌ره‌ كان و هه‌تا مێشكیش دابنێت . هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆى كاردانه‌وه‌كانى هه‌وكردن له‌ جه‌سته‌ى مرۆڤ و كێشه‌ وگرفت له‌ كۆئه‌ندامى هه‌رسكردن ، مێشك و كۆشه‌ندامى ده‌مار و نه‌خۆشییه‌كانى به‌رگرى .

Back to top button