بۆ تەندروستیەکی باشتر کاهوو بخۆن

کاهوو یەکێکە لە سەوزە گرنگەکان کە دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامین و ماددەی کانزای گرنگ که بۆ لەش پێویستن.

کاهوو دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم که بۆ بەهێزبوونی ماسولکەکان گرنگه، هەروەها رێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و پێست لەوشکبوونەوەی دەپارێزێت.

کاهوو رێژەی کۆلیسرۆڵ لە خوێندا رێک دەخات و فشاری خوێن دادەبەزێنێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڤیتامین A کە بۆ لەش پێویستن و بۆ تەندروستی دڵ باشە.

خواردنی کاهوو مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە و دژە ئۆکسیده و لەش لە ماددە زیان بەخشەکان پاکدەکاتەوە و بەرگری لەش زیاد دەکات، هەروەها بۆ تەندروستی چاو باشە.

سەرچاوە: صحتی

Back to top button