ئایا خه‌وتن به قژی ته‌ڕه‌وه مه‌ترسیداره؟
ڕه‌نگه بۆتان پرسیار بێت كه ئایا خه‌وتن به قژی ته‌ڕه‌وه خراپه یان نا. به‌دڵنیاییه‌وه بیستووتانه قژی ته‌ڕ نه‌خۆشتان ده‌خات یان زیان به پێست یان قژه‌كانتان ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام ئایا به‌ڕاست وایه؟
ئایا به‌ڕاست خه‌وتن به قژی ته‌ڕه‌وه نه‌خۆشمان ده‌خات؟ د.ویلیان شافنێر پڕۆفیسۆر له زانكۆی ڤاندێربیت ده‌ڵێت “ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه ڕه‌نگه له‌وه‌وه هاتبێت كه خه‌وتن به قژی ته‌ڕه‌وه ببێته هۆی سه‌رمابوون.” به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌مێژه كه ئه‌و شته ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. ئه‌وه ڕاسته كه ئه‌گه‌ری زیاتره له وه‌رزه سارده‌كاندا سه‌رما بخۆن به‌ڵام ئه‌وه په‌یوه‌ندی به چۆنیه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كان له‌و وه‌رزه‌دا هه‌یه. له‌ڕاستیدا سه‌رمابوون به‌هۆی ئه‌وه نییه كه هه‌وای سارد لێی دابن به‌ڵكو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كانه.
ده‌نگۆیه‌كی باوی دیكه ئه‌وه‌یه كه قژی ته‌ڕ ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه باكتریایهكی زیانبه‌خش له‌سه‌ر سهرینهكهتان. باكتریاكان و ڤایرۆسه‌كانی هۆكاری نه‌خۆشی له‌خۆوه سه‌رهه‌ڵناده‌ن، كه‌واته ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش هیچ ڕاست نییه. ته‌نیا له هه‌ندێك جۆری سهرینهكاندا به‌هۆی ئه‌و پارچه‌ی لێی دروستكراون كه‌ڕووه‌كان یان به‌كتریاكان له ژینگه‌یه‌كی شێداردا باشتر گه‌شه ده‌كه‌ن.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به تێكچوونی قژه‌كانتان، له درێژایی كاتداو دوای چه‌ند ڕۆژ یان هه‌فته یان مانگێك ئاو ده‌توانێت بچێته ناو چینی ده‌ره‌وه‌ی سه‌لكی موو و به شكاندنی دیوی ده‌ره‌وه ئاو ده‌توانێت بچێته ناو سه‌لكی موو و له‌ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به مووه‌كان و له‌ده‌ستدانی بریقهدانهوهو نه‌رمی مووه‌كان.