پهیامى ئهنجوومهنى وهزیران له یادى ڕاپهڕیندا
له بیست و ههشت ساڵهى یادى ڕاپهڕینى ئازارى 1991دا، ئهنجوومهنى وهزیران پهیامێكى بڵاو كردهوه، ئهمه دهقهكهیهتى:
جەماوەری سەربەرز و خۆڕاگری کوردستان،
ئەمڕۆ بیست و هەشت ساڵ بەسەر ڕاپەڕینە مەزنەکەی ئازاری ١٩٩١دا تێدەپەڕێت. بەم بۆنە شکۆدارەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم کوردستانیانی ئازیز به ههموو پێكهاته نهتهوهیى و ئاینییهكانییهوه لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان دەکەین.
ڕاپەڕین کە دەنگ و ئیرادەی گەلی کوردستان بوو بۆ ڕەتکردنەوەی ستەم و خۆسەپاندن بەسەر خواست و چارەنووسیدا، بە قوربانیدان و ماندووبوونی گەل و بە یەکڕیزی و یەکگرتووییی لایەنە سیاسییەکان و سەرجەم پێکهاتە و چین و توێژەکانی، گەورەترین سەرکەوتنی مێژوویی بۆ گەلەکەمان تۆمار کرد. هەر بەو یەکڕیزی و گیانی خۆڕاگرییە بوو کە لە پاش ڕاپەڕینەوە تا ئێستا هەرێمی کوردستان چەندین پیلانی شەڕانگێزانەی تیرۆریستان و ناحەزانی لە گۆڕ ناوە و چەندین ئاستەنگ و قەیرانی نەخوازراوی به سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە.
کوردستانیانی ئازیز،
خەبات و خۆراگریی ئێوە بۆ هێنانەدی ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە و دنیایەکی شارستانیى پڕ لە ئارامی و لێبوردەیی و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بووە. ژیانێک کە شایانی مێژووى دێرینی قوربانیدان و ماندووبوونی گەلە ستەمدیدهكهمان بێت لە قۆناغە جیاکانی خەبات و تێکۆشانی ئاشتیخوازانەیدا. خواستە ڕەوا و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراقی فیدراڵدا مافی سروشتی و دادپەروەرانەی خۆیەتی. عێراقێکی سەقامگیر و گەلێکی خۆشگوزەران زادەی سیستمێکی تەندروستی دیموکراسی و فیدراڵییە کە تیایدا دەستوور ڕێزلێگیراو بێت و هاوبهشیى ڕاستەقینە و مافی ڕەوای ههموو پێکهاتەکانی تێدا فەراهەم بێت.
کوردستانیانی خۆشەویست،
حکوومەتی هەرێمی کوردستان زادەی ئیرادەی نیشتیمانیی گەلی کوردستانە به ههموو پێكهاته نهتهوهیى و ئایینییهكانییهوه و یەکێکە لە دەستکەوتە بەهادارەکانی ڕاپەڕین، پاراستن و پتەوکردنیشى ئەرک و بەرپرسیارییهتیی سەرجەم لایەن و چین و توێژەکانی گەلەکەمانە. ئەم ئەرکە ئهمڕۆ لە هەر کاتێک زیاتر لێکگەیشتن و تەبایی و یەکڕیزیی زیاتر لە هەموو لایەنە کوردستانییەکان دەخوازێت.
دڵنیاین هیممەتی دڵسۆزانە و هەستی بەرپرسیارییهتیی لایەنەکان لە ئاستی ئەم ئەرکە مێژووییەدا دەبن بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین و پتەوترکردنی بنەما و پایەکانی کوردستانێکی بەهێز، وەک وەفایەک بۆ خوێنی شەهیدە قارەمانەکان و مێژووی پڕ لە قوربانی و سەروەریی گەلەکەمان و لەپێناو سەقامگیری، گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان، ژیانێکی سەربەرزانە، خۆشگوزەرانی، بهدهستهێنان و پاراستنى مافهكان بۆ کوردستانیان و ئایندەیەکی گەش بۆ ههموو پێكهاتهكانى كوردستان و نەوەکانی داهاتوومان.
بەرز و شکۆدار بێت ساڵیادی ڕاپەڕینی مەزنی ئازاری ١٩٩١.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
ئهنجوومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان
٥/٣/٢٠١٩