په‌یامى په‌رله‌مانی كوردستان له یادى ڕاپه‌ڕیندا

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی جه‌ماوه‌رى كوردستان له ئادارى 1991 راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان به‌بۆنه‌ى 28 ساڵه‌ى یادى راپه‌ڕینى 1991
له‌یادى 28 ساڵه‌ى راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ى جه‌ماوه‌رى كوردستان له‌ئادارى 1991، جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و كه‌سوكارى قوربانیانى ئه‌نفالكراوه‌كان و ته‌واوى چین و توێژه‌كانى گه‌له‌كه‌مان و هێزى پێشمه‌رگه و هیزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌خه‌بات و خۆڕاگرییان و یه‌كهه‌ڵوێستیى لایه‌نه سیاسییه‌كان چه‌خماخه‌ى راپه‌ڕین له‌شارى رانیه ده‌ستیپێكرد و به‌خێرایی بڵێسه‌كه ته‌واوى پارێزگا و شار و شارۆچكه‌كانى كوردستانی گرته‌وه به به‌ڕزگاركردنى كه‌ركووك راپه‌ڕین تاجى سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌رنا.
راپه‌ڕین … وێستگه‌یه‌كى مێژوویی گرنگه له خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ى گه‌له‌كه‌مان و به‌رى ره‌نج و قوربانی و فیداكاریى جه‌ماوه‌ر و هێزه سیاسییه‌كان بوو، به‌سه‌ركه‌وتنى راپه‌ڕین كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتى زاڵمانه‌ى رژێمى به‌عس و سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بكردن و گۆڕینى دیموگرافیی كوردستان هات .
راپه‌ڕین .. خه‌باتی میلله‌ته‌كه‌مانى له‌قۆناغی شۆڕشگیرى بۆ قۆناغی حوكمڕانى و خۆبه‌ڕێوه‌بردن و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گواسته‌وه. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و قۆناغه ناخۆشانه‌ى رووبه‌ڕووى ئه‌زموونى حوكمڕانیى هه‌رێمى كوردستان بوونه‌وه، به‌ڵام كاروانى بیناكردن و گه‌شه‌ى ئابووری و پێشكه‌وتنى سیاسی و دیموكراسی و كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له هه‌رێم به‌رده‌وام بوو. ئه‌مڕۆش له‌كاتێكدا عێراق و ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكارى و پێشهاتى چاوه‌ڕوانكراودان له‌هه‌موو كاتێك زیاتر میلله‌ته‌كه‌مان و هێزه سیاسییه‌كانى پێویستییان به‌هاوخه‌باتیى سه‌رده‌مى راپه‌ڕین هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته سیاسی و ئابوورییه‌كان و باشتركردنى باروگوزه‌رانى هاووڵاتییان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌زرى شه‌هیدان و به‌دیهێنانى ته‌واوى مافه ده‌ستوورییه‌كانمان له‌عێراقى فیدراڵ‌دا.
په‌رله‌مانی كوردستانیش خوازیاره له‌خولی پێنجه‌می كاركردنی خۆیدا، وێڕای جیاوازیی سیاسی، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به گیانی یه‌كترقبووڵكردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا‌و سه‌قامگیریی سیاسی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی زیاتری دامه‌زراوه‌كان و به‌هێزكردنی كه‌لتووری دیموكراسی و دیالۆگ كاری په‌رله‌مانی بكه‌ن.
له‌یادی راپه‌ڕیندا سڵاوی تایبه‌تی بۆ سه‌رجه‌م كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان. سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى راپه‌ڕین و ته‌واوى شه‌هیدانى رێگاى رزگاریى كوردستان داده‌نوێنین، به‌رز و شه‌كاوه بێت ئاڵاى پیرۆزى كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
5-3-2019