وه‌زاره‌تى دارایی بڕیارێكی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌ركرد كه ئۆتۆمبێلی حكومیان لایه
لهڕێنماییهكدا كهوێنهیهك ده‌ست (خـواکورك) كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی تایبه‌ت بە فررۆشتنی ئۆتۆمبێل بە فەرمانبەران دەردەكات و لەماوەی ۱۰ ساڵدا پارەكەیان لێوەردەگیرێتەوە.
ڕێنماییه‌كه‌ى دارایی كه‌ژماره‌ی ۱۰ـی له‌سه‌ره به‌واژۆی ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری تێیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئەو فەرمانبەرانەی ئۆتۆمبێلی حكومی یان پێ فرۆشراوە، بڕی پاره‌كه دەكرێتە پێشینە لەسەریان و بە ۱۰ ساڵ و بەشێوەی ۱۲۰ پشكی مانگانە و لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا لە مووچەكانیان دەبڕدرێت.
هه‌روه‌ها لهڕێنماییهكهی دارایی و ئابووری هه‌رێمدا هاتووه ، ئەو ئۆتۆمبێلانەی كەسین و دەنێردرێن بۆ لیژنەی باڵا بۆ فرۆشتیان، ئەگەر دواتر دەربكەوێت خەرجییان بۆ كراوە لەسەر خەزێنەی حكومەت، ئەگەر لیژنەی باڵا ڕەزامەند بوو لەسەر فرۆشتنیان، ئەوا قیستەکانیان كەمدەكرێتەوە بۆ ٤ ساڵ و بەشێوەی ٤٥ پشك (قیست)ی مانگانە لەكاتی دابەشكردنی مووچدا لە مووچەكانیان دەبڕدرێت.