ئاوات بۆکانی خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد

ئاوات بوكانی، دوای دوو مانگ لەو تاوانەی خراوەتە پاڵی خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كۆیە كرد، كە داواكراوە بە مادەی ٤۰٥ لە دادگای كۆیە.

عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ڕایگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٥ـی ۳ـی ۲۰۱۹، کاتژمێر ٤:۳۰ خولەک، گۆرانیبێژی میللی ئاوات بۆكانی كە داوا كراوە بە مادەی ٤۰٥ خۆی ڕادەستی پۆلیسی كۆیە كرد.

شەوی ۹ـی ۱ـی ۲۰۱۹، ئاوات بۆکانی لە سەیرانگەی چنارۆک لە کۆیە، لەگەڵ دوو ھاوڕێی کە خەڵکی ھەولێرن، دەبێتە دەمەقاڵییان، دواتر تەقەیان لێ دەکات و دوو کەسیان بریندار دەکات.

Back to top button