خەسرۆ گۆران: رێککەوتنی پارتى و یەکێتی دەستکەوتی زیاتر بۆ خه‌لكى کوردستان مسۆگەر دەکات

خەسرۆ گۆران، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتى كوردستان، رایگەیاند رێککەوتنی پارتى و یەکێتی، کە لە ۱۸ خاڵ پێکهاتووە، دەستکەوتی زیاتر بۆ خه‌لكى کوردستان مسۆگەر دەکات.

خەسرۆ گۆران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی ئەمریکا، هەروەها رایگەیاندووە، بەپێی رێککەوتنەکە چەند لێژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی پێک دێن و پێش ئەوەی لێژنەکانیش دەستبەکاربن، دەبێ فراکسیۆنی یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان بکەنەوە.

هەروەها رایگەیاندووە، ئەولەویەتی رێککەوتنەکە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە رێککەوتنەکە کاملە و هەمووی دەگرێتەوە.

خەسرۆ گۆران جەختی لەوە کردووەتەوە، کە کێشەی پارێزگاری کەرکووک و وەزیری دادی عێراقیش  بەپێی رێککەوتنەکە چارەسەر دەکرێت و هەردوو پۆستەکە بۆ یەکێتی دەبێ، بەو مەرجەی کاندیدەکە ڕەزامەندی هەردوولا“ی لەسەر بێت.

رۆژی دووشەممە ٤ـی ۳ـی ۲۰۱۹، شاندی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە و دواتر نێچیرڤان بارزانیی جێگری سەرۆکی پارتی و کۆسرەت رەسوڵی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، رێککەوتنی هه‌ردوولایان واژوو کرد.

Back to top button