محەمەدی حاجی مەحموود: رێككەوتنی پارتی و یەكێتی واتە رێككەوتنی تەواوی ناوماڵی كوردی

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەی پێكهێنانی حكوومەت, رێككەوتن, حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت كە پێشوازی لە رێككەوتنەكە دەكەین.

محەمەد حاجی مەحموود, سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە:” پیشوازی لە رێككەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكات”.

هەروەها سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بەو رێككەوتنە رایگەیاند و دووپاتیكردەوە، “رێككەوتنی ئەم دوو حزبە هەنگاوێكی گرنگە”، دەشڵێت: “رێككەوتنی پارتی و یەكێتی واتە رێككەوتنی تەواوی ناوماڵی كوردی”.

Back to top button