کۆمەڵێك ئامۆژگاری بۆ تواندنەوەی چەوریی ورگ

شارەزایانی بواری خۆراک ئامۆژگاریی خەڵک دەکەن بۆ نەمانی چەوری ورگ و توانەوەی تەنها وەرزشکردن بەس نییە، بەڵکو دەبێت گرنگی بە جۆری خۆراکیش بدرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی گۆڤاری “BMC Medicine”، شارەزایانی بواری خۆراک ڕایدەگەیەنن بۆ نەمانی چەوریی ورگ پێش هەموو شتێک دەبێت سیستمی خۆراکی ڕێکبخرێت، چونکە هەرچەندە هەوڵدان بۆ تواندنەوەی چەوری ورگ کارێکی ئاسان نابێت، تەنانەت لە هۆڵەکانی لەشجوانیشدا کۆتا بەشی جەستە کە چەوریی بتوێتەوە ورگە، سەرەتا لە هۆڵە وەرزشییەکان هەوڵ بۆ تواندنەوەی چەوریی هەردوو قۆڵ و قاچ و پشت و سنگ دەدرێت، لە کۆتاییدا دەست بە تواندنەوەی چەوریی ورگ و ڕان دەدرێت.

هەربۆیە شارەزایانی بواری خۆراک ئامۆژگاریی خەڵک دەکەن سەرەتا لە ڕێکخستنی سیستمی خۆراکەوە دەستپێبکەن، خۆراکی دەوڵەمەند بە پڕۆتین بخۆن بۆ تواندنەوەی چەوریی ورگ، چونکە هەستی تێری بە ڕێژەی ٦٠% زیادەکات و کەمتر خۆراک دەخورێت و وزەی زیاتر بە لەش دەدات.

شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە، پێویستە گرنگی بە سیستمی خۆراک بدرێت کە دەوڵەمەندبێت ماددە پڕۆتینییەکان بۆ تواندنەوەی چەوریی ورگ، لەوانەش: هێلکە، سنگی مریشک، گۆشتی سور بە بڕی پێویست، بادەم و ماسی توونە.

Back to top button