رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی: تڕه‌مپ رۆژانه‌ ۲۲ درۆی كردووه

رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ بانكی زانیارییه‌كان( ده‌رخستنی راستییه‌كان) دۆناڵد تڕه‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رۆژانه‌ ۲۲ لێدوانی درۆ و شێواوی داوه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ روونی كردۆته‌وه‌ كه‌ تڕه‌مپ له‌ ماوه‌ی ۷۷۳ رۆژدا ۹۰۱٤ درۆی كردووه‌ و رێژه‌ی درۆكانی له‌ ساڵی ۲۰۱۸ گه‌یشتۆته‌ ۱٦٫٥ حاڵه‌ت له‌ رۆژێكدا، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی ۲۰۱۷ له‌ سنووری ٦ حاڵه‌ت بووه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ تڕه‌مپ له‌ گوتارێكیدا له‌ كۆنگره‌ی كاری سیاسی كه‌ ماوه‌ی دوو كاتژمێری خایاندووه‌ ۱۰۰ ده‌نگۆی درۆو شێواوی راگه‌یاندووه‌.

Back to top button