وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.
رۆبه‌رت بالادینۆ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ له داهاتوویه‌كی نزیك سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و هه‌ریه‌ك له وڵاتانی لبنان و ئیسرائیل و كوێت به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، وانشتن نایه‌وێ سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ وه‌ك ده‌ستوه‌ردانێك له كاروباری ناوخۆی ئیسرائیل لێك بدرێته‌وه، به تایبه‌ت كه ڕۆژی نۆی نیسان / ئه‌پریلی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن له وڵاته‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
مایك پۆمپیۆ له دیدارێكی له‌گه‌ڵ قوتابیانی ناوه‌ندی له ویلایه‌تی “ئیوا” گوتی، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی سێ وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژی سه‌ردانه‌كه و ورده‌كاری و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ڕوون بكاته‌وه.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ بۆ ناوچه‌كه به جۆرێك له پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسته‌ی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ لێكده‌درێته‌وه، چونكه نه‌تانیاهۆ به یه‌كێك له نزیكترین كه‌سایه‌تییه‌كان له حكوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپ.
بالادینۆ دووپاتی كرده‌وه، كه سه‌ردانی پۆمپیۆ هیچ په‌یامێك نییه، به‌ڵكوو ئیسرائیل به گشتی هاوپه‌یمانێكی ستراتیجی ئێمه‌یه و ده‌ستوه‌ردان له كاورباری دیموكراسی ئه‌و وڵاته و هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین.