یەكێتی لە 2 ڕۆژی داھاتوودا كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

نەرمین عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.

نەرمین عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاشکرای کرد، لە ماوەی 2 ڕۆژی داھاتوودا ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.

ڕوونیشی کردووەتەوە کە لەو کۆبوونەوەیەدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، کاندیدی حزبەکە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاری دەکرێت.

نەرمین عوسمان ئەوەشی بە کوردستان ٢٤ ڕاگەیاندووە: تەنیا رێواس فایەق و بێگەرد تاڵەبانی کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، ئەوەشی بە دوور زانیوە کە کاندیدی یەکێتی جگە لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بۆ پۆستەکانی دیکە لەم ماوەیەدا یەکلایی بکرێنەوە.

پێشتر محەمەد وەتمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕاگەیاندبوو کە بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

 

Back to top button