کۆسرەت ڕەسول عه‌لی: یەکێتی پابه‌نده‌ به‌ ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ پارتی

کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکە و ئومێدی زۆریشمان بە رێککەوتنەکە هەیە.

کۆسرەت رەسووڵ، لە پەراوێزی دیداری سلێمانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی لە پێناو بەرژەوەندی خەڵکە و خەڵکی کوردستانیش پشتیوانی لەو ڕێککەوتننامەیە دەکەن.

كۆسره‌ت ره‌سووڵ، ئاماژەی بەوەشدا، لێژنەکان دوای دەستبەکاربوونیان دەست بە جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتننامەکە دەکەن.

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئاداری ٢٠١٩، دوای کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری، ڕێککەوتنێکی سیاسی لە نێوان پارتی و یەکێتیدا واژۆ کرا.

Back to top button