جەعفەر شیخ مستەفا ئاشکرای کرد .. لەئەنجامی کۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و کۆسرەت رەسول چی کراوە؟

فەرماندەی یەکەی ٧٠ـی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ”کارێکی زۆر باشە و ھیچ شتێک ھێندەی ئەو ڕێککەوتنە گەورەتر و پیرۆزتر نییە، چونکە ئەو ڕێککەوتنە بەشێوەیەکی ئەرێنی کاردەکاتە سەر ژیانی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگی ڕێککەوتنەکەی نێوان حزبەکەی و پارتی دیموکراتی کوردستان کردەوە و بە ”گرنگ و “پیرۆز“ وەسفی کرد

جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەشی بەوە کرد کە خەڵکی کوردستان چاوەڕێی ئەوە دەکەن، ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئارامی بەدوای خۆیدا بھێنێت، بۆیە ”ئەو ڕێککەوتنە بە دەستکەوتێکی چارەنووسساز و گرنگ دەزانم، ئەوەشی نەیشاردەوە کە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆک بارزانی و کۆسرەت ڕەسووڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، ”ھۆکاری ئەوە بووە کە پارتی و یەکێتی بتوانن پێکەوە ڕێککەوتنێکی سیاسی واژۆ بکەن.

ڕۆژی دووشەممە ٤ـی ئاداری ٢٠١٩، پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و دواتر ڕێککەوتنێکی سیاسییان واژۆ کرد.

Back to top button