بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان كابینەی نوێ چەندین چاكسازی گەورە ئەنجامدەدات
دوای ئەوەی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت, پارتی دیموكراتی كوردستا بە دوو رێككەوتنی جیاواز لەگەڵ هەریەكە لە بزووتنەوەی گۆران و یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێككەوت, كە بەشداری لە حكوومەت بكەن، بەرپرسی بەشی حكوومەت، لە ژووری حكوومەت و پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان، ئاشكرای دەكات و رای دەگەیەنێت، چەندین وەزارەت و دەستە و پلەی گرنگ لە كابینەی داهاتوو وەردەگرن.
دانا عەبدولكەریم، بەرپرسی بەشی حكوومەت، لە ژووری حكوومەت و پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان، چەند پرسێكی پەیوەست بە بەشداریی گۆڕان لە كابینەی داهاتوودا روون دەكاتەوە و پۆستەكانی گۆڕان لە كابینەی تازە ئاشكرا دەكات و رای دەگەیەنێت، چەندین وەزارەت و دەستە و پلەی گرنگ لە كابینەی داهاتوو وەردەگرن.
سەرەتا ئەوەی خستە ڕوو، ئەوان لەگەڵ پارتی رێككەوتنیان لەسەر پێكهێنانی كابینەی تازە كردووە و كێشەیان نەماوە، گوتی: “ئەو گفتوگۆیانەی پێكهێنانی كابینەی حكوومەت ماوە، لەنێوانی پارتی و یەكێتییە و پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، ئێمە رێككەوتنی خۆمان لەگەڵ پارتی كردووە و كێشەی تێدا نییە”.
ئەو پێی وایە، ئەو كابینەی حكوومەت بۆ پرسی چاكسازی جیاواز دەبێت لە كابینەكانی تر، دەشڵێت: “یەكێك لە خاڵەكانی رێككەوتنەكەی ئێمە و پارتی بریتییە لە دروستكردنی ئەنجومەنێكی چاكسازی لە ئەنجومەنی وەزیراندا، ئەو ئەنجومەنە بە سەرۆكایەتیی كەسێك دەبێت كە یاریدەدەری سەرۆكی حكووومەت دەبێت، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەو كابینەیە چاكسازیی گرنك لە هەرێمی كوردستاندا دەكات”.
ئەو بەرپرسەی گۆڕان، پۆستەكانیان لە كابینەی نوێ ئاشكرا دەكات و دەڵێت: “جێگری سەرۆكی هەرێم، یاریدەدەری حكوومەتی هەرێم بۆ چاكسازی، وەزارەتەكانی دارایی، ئاوەدانكردنەوە، بازرگانی و پیشەسازی، كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، لەگەڵ بریكاری وەزارەتەكانی ناوخۆ و شارەوانی و پەروەردە و كارەبا، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، دەستەی سندووقی داهاتە نەوتییەكان، سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان، وەردەگرێت“.
هاوكات روونیشی كردەوە: “12%ی ئەو ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرە گشتییانەی لە دامەزراوەكانی حكوومەتدا هەن وەردەگرن، لەگەڵ بەڕێوەبەرێكی گشتی لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، دوو بۆ سێ نوێنەرایەتیی هەرێم لەدەرەوە، پۆست لە ئەنجومەنی ئاساییش، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو وەزارەتانەی وەری دەگرین، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانیان لە بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت”.
لەبارەی ئەو قسانەی دەكرێت، كە دەبوو پێش رێككەوتنی گۆڕان و پارتی، یەكێتی و پارتی رێككەوتنیان بكردیایە، دانا عەبدولكەریم گوتی: “بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، پارتی براوەی یەكەم بووە، بۆیە بەپێی یاسا براوەی یەكەم دەست بە گفتوگۆ دەكات بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، بۆیە ئەو بیركردنەوە هەڵەیە، كە پێی وایە دەبێ پارتی و یەكێتی رێك بكەون، پاشان لایەنەكانی تر، ئەو جۆرە بیركردنەوە دەچێتەوە قاڵبی فیفتی بە فیفتییەكەی جاران، ئەوەش لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندا نەبووە و قازانجی لێ نەكردووە”.
ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی بەشدارنەبوونی یەكێتی لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان، گوتی: “ئێمە پێمان خۆشە یەكێتی بە زووترین كات لەگەڵ پارتی رێك بكەوێت، چونكە تا زووتر رێككەوتن لەنێوان لایەنەكانی پێكهێنەری حكوومەت بكرێت، زووتر كابینەكە دەستبەكار دەبێت، زوو دەستبەكاربوونی كابینەش وا دەكات ئومێدێ بە خەڵك بداتەوە، بۆ ئەوەی لایەنەكانی كابینەكە بتوانن خزمەتگوزاریی باشتر پێشكەش بكەن و بژێوی و گوزەرانی خەڵك باش بكەن”.
دانا عەبدولكەریم، وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە، كە لە لایەن هەندێك خەڵك و لایەنەوە بەهۆی رێككەوتنیان لەگەڵ پارتی دەكرێتە سەریان: “ئەو هێرشانەی دەكرێتە سەر گۆڕان، هێرشی زۆر ناڕەوا و بێ بنەمان، بزووتنەوەی گۆڕان كە لەگەڵ پارتی بۆ چوونە نێو كابینەكە گفتوگۆی كردووە، دەرەنجامی رێككەوتنەكە روونە، كە 18 خاڵە بۆ بەرنامەی كاری حكوومەت، بۆیە ئێمە لەگەڵ پارتی رێك كەوتووین لە چوار ساڵی داهاتوودا ئەو حكوومەتە ئەو 18 خاڵە جێبەجێ بكات، ئەو رێككەوتنە بۆ دژایەتی نەبووە لەگەڵ هیچ لایەنێكی تر، گفتوگۆكانمان لەسەر بنەمای ئیستیحقاقی هەڵبژاردن بووە”.
پەیوەست بەو بیركردنەوەیەی كە هەندێ كەس پێیان وایە بزووتنەوەی گۆڕان هەر دەبێ ئۆپۆزسیۆن بێـت، گوتی: “ئەوەی وا بیر دەكاتەوە بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئەوە دروست بووە هەر ئۆپۆزسیۆن بێت، ئەوە لە بزووتنەوەی گۆڕان تێنەگەیشتوون، بزوتنەوەی گۆڕان بزووتنەوەیەكی سیاسی و پشت بەستووە بە خەڵكی كوردستان، بۆ باشتركردنی حوكمڕانییە لە كوردستاندا، ئامانجی ئێمە ئەوە بووە حوكمڕانی بگرینە دەست، بۆ ئەوەی بەرنامەی خۆمان بۆ خەڵك جێبەجێ بكەین، ئەوەی ئێستاش لە رێككەوتنەكەماندا هەیە، بۆ بەنیشتمانیكردنی دامودەزگاكانە، بۆ نەهێشتنی گەندەڵییە، بۆ سەروەربوونی یاسایە، بۆ بەهێزكردنی كوردستانە، ئەو بەرنامانەی لە 2009وە بانگەشەی بۆ دەكەین، بە ئۆپۆزسیۆنبوون نایەنە دی، بەڵكوو بەوە دێنە دی كە گۆڕان لە دەسەڵاتدا بێت”.
دانا عەبدولكەریم ئاماژەی بەوەش دا، بۆ وەرگرتنی پۆست لە كابینەی تازە، نزیكەی 500 سی ڤییان بۆ هاتووە، گوتیشی: “لەو 500 سی ڤییەدا هەمووی خەڵكی گۆڕان نیین، خەڵكی بێلایەنیشیان تێدایە، ئەوانیش بەهەند وەردەگرین، كۆمەڵێك پێوەری گرنگمان داناوە و هەر كەسێك كاندید بێت بۆ ئەو پۆستانە، دەبێ ئەو پێوەرانەی تێدا بێت”.سەرەتا ئەوەی خستە ڕوو، ئەوان لەگەڵ پارتی رێككەوتنیان لەسەر پێكهێنانی كابینەی تازە كردووە و كێشەیان نەماوە، گوتی: “ئەو گفتوگۆیانەی پێكهێنانی كابینەی حكوومەت ماوە، لەنێوانی پارتی و یەكێتییە و پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، ئێمە رێككەوتنی خۆمان لەگەڵ پارتی كردووە و كێشەی تێدا نییە”.
ئەو پێی وایە، ئەو كابینەی حكوومەت بۆ پرسی چاكسازی جیاواز دەبێت لە كابینەكانی تر، دەشڵێت: “یەكێك لە خاڵەكانی رێككەوتنەكەی ئێمە و پارتی بریتییە لە دروستكردنی ئەنجومەنێكی چاكسازی لە ئەنجومەنی وەزیراندا، ئەو ئەنجومەنە بە سەرۆكایەتیی كەسێك دەبێت كە یاریدەدەری سەرۆكی حكووومەت دەبێت، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەو كابینەیە چاكسازیی گرنك لە هەرێمی كوردستاندا دەكات”.
ئەو بەرپرسەی گۆڕان، پۆستەكانیان لە كابینەی نوێ ئاشكرا دەكات و دەڵێت: “جێگری سەرۆكی هەرێم، یاریدەدەری حكوومەتی هەرێم بۆ چاكسازی، وەزارەتەكانی دارایی، ئاوەدانكردنەوە، بازرگانی و پیشەسازی، كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، لەگەڵ بریكاری وەزارەتەكانی ناوخۆ و شارەوانی و پەروەردە و كارەبا، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، دەستەی سندووقی داهاتە نەوتییەكان، سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان، وەردەگرێت“.
هاوكات روونیشی كردەوە: “12%ی ئەو ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرە گشتییانەی لە دامەزراوەكانی حكوومەتدا هەن وەردەگرن، لەگەڵ بەڕێوەبەرێكی گشتی لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، دوو بۆ سێ نوێنەرایەتیی هەرێم لەدەرەوە، پۆست لە ئەنجومەنی ئاساییش، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو وەزارەتانەی وەری دەگرین، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانیان لە بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت”.
لەبارەی ئەو قسانەی دەكرێت، كە دەبوو پێش رێككەوتنی گۆڕان و پارتی، یەكێتی و پارتی رێككەوتنیان بكردیایە، دانا عەبدولكەریم گوتی: “بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، پارتی براوەی یەكەم بووە، بۆیە بەپێی یاسا براوەی یەكەم دەست بە گفتوگۆ دەكات بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، بۆیە ئەو بیركردنەوە هەڵەیە، كە پێی وایە دەبێ پارتی و یەكێتی رێك بكەون، پاشان لایەنەكانی تر، ئەو جۆرە بیركردنەوە دەچێتەوە قاڵبی فیفتی بە فیفتییەكەی جاران، ئەوەش لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندا نەبووە و قازانجی لێ نەكردووە”.
ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی بەشدارنەبوونی یەكێتی لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان، گوتی: “ئێمە پێمان خۆشە یەكێتی بە زووترین كات لەگەڵ پارتی رێك بكەوێت، چونكە تا زووتر رێككەوتن لەنێوان لایەنەكانی پێكهێنەری حكوومەت بكرێت، زووتر كابینەكە دەستبەكار دەبێت، زوو دەستبەكاربوونی كابینەش وا دەكات ئومێدێ بە خەڵك بداتەوە، بۆ ئەوەی لایەنەكانی كابینەكە بتوانن خزمەتگوزاریی باشتر پێشكەش بكەن و بژێوی و گوزەرانی خەڵك باش بكەن”.
دانا عەبدولكەریم، وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە، كە لە لایەن هەندێك خەڵك و لایەنەوە بەهۆی رێككەوتنیان لەگەڵ پارتی دەكرێتە سەریان: “ئەو هێرشانەی دەكرێتە سەر گۆڕان، هێرشی زۆر ناڕەوا و بێ بنەمان، بزووتنەوەی گۆڕان كە لەگەڵ پارتی بۆ چوونە نێو كابینەكە گفتوگۆی كردووە، دەرەنجامی رێككەوتنەكە روونە، كە 18 خاڵە بۆ بەرنامەی كاری حكوومەت، بۆیە ئێمە لەگەڵ پارتی رێك كەوتووین لە چوار ساڵی داهاتوودا ئەو حكوومەتە ئەو 18 خاڵە جێبەجێ بكات، ئەو رێككەوتنە بۆ دژایەتی نەبووە لەگەڵ هیچ لایەنێكی تر، گفتوگۆكانمان لەسەر بنەمای ئیستیحقاقی هەڵبژاردن بووە”.
پەیوەست بەو بیركردنەوەیەی كە هەندێ كەس پێیان وایە بزووتنەوەی گۆڕان هەر دەبێ ئۆپۆزسیۆن بێـت، گوتی: “ئەوەی وا بیر دەكاتەوە بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئەوە دروست بووە هەر ئۆپۆزسیۆن بێت، ئەوە لە بزووتنەوەی گۆڕان تێنەگەیشتوون، بزوتنەوەی گۆڕان بزووتنەوەیەكی سیاسی و پشت بەستووە بە خەڵكی كوردستان، بۆ باشتركردنی حوكمڕانییە لە كوردستاندا، ئامانجی ئێمە ئەوە بووە حوكمڕانی بگرینە دەست، بۆ ئەوەی بەرنامەی خۆمان بۆ خەڵك جێبەجێ بكەین، ئەوەی ئێستاش لە رێككەوتنەكەماندا هەیە، بۆ بەنیشتمانیكردنی دامودەزگاكانە، بۆ نەهێشتنی گەندەڵییە، بۆ سەروەربوونی یاسایە، بۆ بەهێزكردنی كوردستانە، ئەو بەرنامانەی لە 2009وە بانگەشەی بۆ دەكەین، بە ئۆپۆزسیۆنبوون نایەنە دی، بەڵكوو بەوە دێنە دی كە گۆڕان لە دەسەڵاتدا بێت”.
دانا عەبدولكەریم ئاماژەی بەوەش دا، بۆ وەرگرتنی پۆست لە كابینەی تازە، نزیكەی 500 سی ڤییان بۆ هاتووە، گوتیشی: “لەو 500 سی ڤییەدا هەمووی خەڵكی گۆڕان نیین، خەڵكی بێلایەنیشیان تێدایە، ئەوانیش بەهەند وەردەگرین، كۆمەڵێك پێوەری گرنگمان داناوە و هەر كەسێك كاندید بێت بۆ ئەو پۆستانە، دەبێ ئەو پێوەرانەی تێدا بێت”.