شێخ جەعفەر: ھەموو تاكێكی دڵسۆزی كوردستان بە رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی دڵخۆشن
دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكوومەت و بۆماوەی چوار ساڵ رێككەوتنێكیان ئەنجامدا ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێـتی دەڵێت:” ئامادەی جێبەجێكردنی وشە بە وشەی رێككەوتنەكەین”.
جەعفەر شێخ مستەفا, ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت, ھەموو تاكێكی دڵسۆزی كوردستان بە رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی دڵخۆشن, كە دواجار ئەم دوو حزبە دەتوانن خۆشگوزارانی و ئارامی بۆ خەڵكی كوردستان دابین بكەن.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دووپاتیشی كردەوە، “حزبەكەی پابەندی وشە بە وشەی ئەو رێككەوتنە دەبێت، كە لەگەڵ پارتی واژووی كردووە”.