درۆیەكی گەورە لەگەڵ خەلكی سلێمانی كراوە

خواكوڕك
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی خواكوڕك لەسەر داهاتی سلێمانی و نەوتی ئەو پارێزگایە، درۆیەك لەگەڵ خەڵكی سلێمانی كراوە، گوایە سەدا 80ی نەوت و غازی كوردستان كەوتۆتە جوگرافیایی سنوری سلێمانی، بەڵام سەرچاوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەلێت ئەگەر وایە بۆچی بەس نەوتی كەركووك بە تانكەر دەبردرێت و هی سلێمانی نابردرێت و دەلێت ئەوانەی لەناوچەی سلێمانین پالاوگەن و بیری نەوت نین بۆیە ئەمە درۆیە لەگەڵ خەڵكی سلێمانی كراوە، گوایە هەولێر و دهۆك نەوتی سلێمانی دەبات، لەرووی ئیداریەوەش سلێمانی پشگوخراوە.
 
سەرچاوەیەكی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەلێت هەر كە سلێمانی لەكوردستان جیاكرایەوە، ئەوكاتە مەرگەساتی خەڵك دەست پێدەكات چونكە درۆیەكی گەورەیان لەگەڵ خەڵكی سلێمانی كردووە و دەلێن سەدا 80ی نەوت و غازی كوردستان كەوتۆتە سنوری جوگرافیایی سلێمانی و دەلێت، ئەمە درۆیەكی گەورەیە كە دەیانەوێت خەڵكی سلێمانی پێ ئاراستە دۆزەخ بكەن، دەلێت لەپارەی پارێزگاكاندا سلێمانی مووچە و نەوتی سپی و كۆمەڵێك بووجەی جیاواز وەردەگرێت لەبەغدا، ئەگەر داهاتی سلێمانی بەو هەموو ئیمتیازەی ئێستا كە لەبەر دەستی ئیدارەی سلێمانیە دابین نەكرێت و كەس نەزانێت چی لێدێت ئەوە هەرگیز بە بەغدا دابین ناكرێت، كەوایە دەبێت خەڵكی سلێمانی ئەوە بزانن كە پاڵاوگەیان لێ نەبێتە بیری نەوت و سەدا 80ی نەوت و غازی كوردستانیش نەكەوتۆتە پارێزگای سلێمانی و ئەمە درۆیەكە بۆ ئاراستە كردنی خەڵكی سلێمانی بەرە مەرگەساتی گەورەی ئابووری چونكە ئەگەر وایە بۆچی دەسەڵاتدارانی سلێمانی نەوتی كەركووك بە تانكەر بەرۆژی رووناك دەفرۆشن هی سلێمانی نافرۆشن.
 
ئەو سەرچاوەیە زیاتر دەلێت ئەو پاڵاوگانەی نەوت كە لەسنوری سلێمانی هەیە كراوەتە بیری نەوت و وا بەخەڵك گوتراوە ، دەلێت نابێت خەڵكی سلێمانی بەو درۆیە گەورەیە باوەر بكات و دەلێت جوگرافیای سلێمانی ئەوەندە نەوتەی تێدا نیە كە دەسەڵاتدارانی سلێمانی ئیدعای بۆ دەكەن، بۆیە دەبێت ئاگادار بن، نەكەونە ناو ئەو درۆ و چەواشەكاری و بەرنامە مەترسیدارانە.
 
هەورەها ئەو سەرچاوەیە ئەوەش ئاشكرا دەكات، كەركووك لەرووی ئابووریەوە بە كوردستانەوە دەمێنێتەوە، هیچ رێگای تری نیە ئەگەر هاتوو سلێمانیش جیا بكرێتەوە پێكهاتەی كەركووك رێگا لە لكاندنی كەركووك بە سلێمانی نادەن، ئەمەش بۆ سلێمانی قورستر دەبێت، چونكە پێكهاتەی كەركووك تەنها كورد نین.
 
ئەو سەرچاوەیە ئەوەش دەلێت، فەزایەكی پڕ لەناراستی لەكوردستان دروست بووە، بەشێوەیەك خەڵكی لەسەر درۆ ئاراستەی دۆخێكی تاڵ دەكرێت ئەگەر سەر بگرێت ئەوكاتە مەرگەساتەكە دروست دەبێت كە ئەمانە هەمووی درۆ بووە.
Back to top button