پەرلەمانتارێكی عێراق داوا دەكات عێراقیەكان ماددەی هۆشبەری ئێرانی بكڕن

 

دوای ئەوەی لە عێراق مەترسیەكانی زیاد بوونی ماددەی هۆشبەر لە عێراق روو لە زیاد بوونە بە تایبەت دوای ئەوەی كە ئێران لە چەند ساڵەی رابردوو ریژەیەكی زۆری ماددەی هۆشبەی هەناردەی عێراق كردووە كردوویەتە ناوەندێكی گرنگی بارزگانی ماددە هۆشبەرەكان, پەرلەمانتارێكی عێراق داوای لە هۆگربووان و بەكارهێنەرانی مادەی هۆشبەری عێراق كرد كە بۆ لەمەودوا تەنها مادەی هۆشبەری ئێرانی رەسەن بەكاربهێنن.

فایەق ئەلشێخ پەرلەمانتاری عێراق لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) لەمبارەیەوە پۆستێكی نووسیوە و تێیدا هاتووە كە داوا لە بەكارهێنەران دەكات تەنها مادە هۆشبەرە ئێرانیە رەسەنەكان بەكاربێنن.

ئەم تویتەی پەرلەمانتارەكەی عێراق وەك تەنز لە دژی حكوومەت و دەسەڵاتی عێراق هاتووە و زیاتر نووسیویەتی “ئەوەی شۆفێری نازانێ و بێ باكیشە، گوێش بە ئۆتۆمبێلەكەی نادات، ئەوا دەبێتە هۆی سوتانی كاسكێتی ئۆتۆمبێلەكەی، ئەگەر كاسكێتیش سووتا، مەكینە ئاو و ڕۆن تێكەڵ دەكات، ڕەنگی ڕۆنی مەكینە وەكو تەحینی لێدێت. ئەی بەكارهێنەرانی مادە هۆشبەرەكان، تكایە ئاگەداری حەبە ئەرجەنتینیەكان بن، ڕەنگە فێڵی تێدا كرابێت و ئاو و روونی تێكەڵ بووبێت، بۆیە تەنها رەسەنەكان بەكاربێنن، تەنها ئەوانەی لە ئێرانەوە دەهێندرێن”.

عێراق و هەرێمی كوردستان لە دوای 2013وە بەدەست شەپۆڵێكی گەورەی هاتنە ناوەوەی مادەی هۆشبەر و تووشبوونی هاووڵاتیان و هۆگربوونیان بەم مادانەوە دەناڵێنن.

Back to top button