فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان بە توندی وەڵامی لاهور جەنگی دەداتەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لاهور جەنگی لە لێدوانێكی میدیای رایگەیاند كە شاسوار عەبدلواحید سەرۆكی نەوەی نوێ بێ ئەدەبی بەرامبەر كارمەندانی فڕۆكەخانە كردبوو بۆیە دەستگیر كرا, فراكسیۆنی نەوەی نوێ وەڵامێكی توندی لاهور شێخ جەنگی دەداتەوە دەربارەی سوكایەتیكردن بەسەرۆكی جوڵانەوەكەیان.
د.كازم فارق وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان لە فەیسبوكی خۆی بەفەرمی وەڵامی وتەكانی ئەمڕۆی لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی باڵایی یەكێتی داوەتەوە لەسەر وتەكانی ناوبراو دەربارەی شاسوار عەبدولواحید.
كازم فارق ڕایگەیاندوە “بۆ جەماعەتی ١٦ ی ئۆكتۆبەر و لاهور، لەمەودوا بۆ هەموو سندانێك قوزەڵقوردەكەمان حازرە و وەكو خۆتان وەڵامتان دەدەینەوە”.
كازم فارق ئاماژەی بەوەداوە “نەوەی نوێ و شاسوار عەبدولواحید هەرگیز بێزی نەهاتوە ناوی ئێوە بێنێت، چونكە نەوەی نوێ قەت ناوی خەڵكانی بێ بەها و خەڵكانی خاكفرۆش ناهێنن”.
وتەبێژی فراكسۆنی نەوەی نوێ وتویەتی “داهاتوی ئێوە هە:واسینە وەك مفەوەز شەمال و ئەم جنێودان و وتی وتی و زیندانی یەك رۆژ، خۆی لە خۆیدا ترسنۆكی و بێ دەسەڵاتی ئێوە دەردەخات و دڵنیاتان دەكەینەوە كە مەرگتان نزیك بۆتەوە و رۆژێك دێت وەك مفەوەز شەماڵ لە بەردەرگی سەرای سلێمانی هەڵتان دەواسن”.