پێنج له‌ سوودە ناوازەکانی مۆز بۆ جەستە

مۆز، یەکێکە لە میوە بەسوودەکان بۆ جەستە و باشترە لە سیستمی خۆراکی رۆژانەدا وەک بەشێکی سەرەکی بخورێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی yasmina کاریگەرییە ناوازەکانی خواردنی مۆز پێکهاتووە لە:

1-هەر مۆزێک بڕی 422 ملیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە، کە لەش رۆژانە پێویستی پێیەتی، دەبێتەهۆی نەهێشتنی کرژبوون (تشنج)، نزمکردنەوەی پەستانی خوێن و هاوسەنگ کردنەوەی لێدانی دڵ.

2-مۆز کاریگەری لەسەر شێداری لەش هەیە و رێگا لە وشکبوونەوەی دەگرێت، بێگومان بەهۆی ئەو پۆتاسیۆمەی تێیدایە، ئەمەش وادەکات پێستێکی جوان و گەشاوەت پێببەخشێت.

3-خواردنی مۆز لەپێش وەرزشەوە زۆر گرنگە، چونکە شەکری سروشتی تێدایە، وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت، لەهەمانکاتدا لە دوای وەرزشیش دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردنی جەستە، بەتایبەت ئەگەر راهێنانی قورس ئەنجامدابێت.

4-تامێکی خۆش و بەچێژی هەیە، هەربۆیە بۆ کاتی رێجیمکردن زۆر بەسوودە و لەبری شیرینی بەکاریبهێنە، چونکە گەدەت تێردەکات و ئارەزووەکەشت ناهێڵێت.

5-مۆز، دەبێتەهۆی رێکخستنی ئارەزووی خواردن، چونکە دەوڵەمەندە بە شەکری سروشتی و ریشاڵ، کە وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر تێربیت.

Back to top button