شاندی پارتی و یه‌كێتی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار ئاشكرای كرد، له ڕۆژانی داهاتوو شاندێكی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه به پێگه‌ی (به‌غدا الیوم) ـی ڕاگه‌یاند، شانده هاوبه‌شه‌كه‌ی هه‌ردوولا له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ده‌گه‌نه به‌غدا و ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه و پێشمه‌رگه‌یش بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه، دواتر كه‌سێك بۆ پارێزگاری نوێی كه‌ركووك دیاریی ده‌كه‌ن و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی دا، چوونی ئه‌و شانده له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی و كۆسره‌ت ڕه‌سووله و دوای ڕێككه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی پارتی و یه‌كێتی بڕیاری لێ دراوه، شانده‌كه‌یش به پێشنیازێكی پارتی ده‌چێته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ناهی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه و پێشمه‌رگه له دۆسیه‌ی ته‌ناهی كه‌ركووك به‌شدار بێ، ئه‌م كارانه‌یش به‌ر له ناونان و دیارییكردنی پارێزگاری نوێی كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێن.
ڕۆژی چواری ئادار/مارس هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕێككه‌وتنێكی سیاسیان بۆ به‌شداری یه‌كێتی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بنه‌مای پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا بۆ چوارساڵی داهاتوو، واژوو كرد. بۆ پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركووك كه خاڵێكی سه‌ره‌كی ناكۆكییه‌كانی هه‌ردوولا بوو، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك بارزانی و كۆسره‌ت ڕه‌سوول له دیداری تایبه‌تی خۆیان بڕیاریان دا به یه‌كه‌وه ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.