ئەمڕۆ 28 ساڵ تێپه‌رده‌بێت به‌سه‌ر راپەڕینی شاری سلێمانی

ڕاپەڕینی١٩٩١، یان ڕاپەڕینە مەزنەکە ناسراو بە (ڕاپەڕین) بریتی بوو لە ڕاپەڕینێکی جەماوەریی خەڵکی کوردستانی باشوور لەدژی ڕژێمی بەعس بە پاڵپشتیی ھێزە چەکدارەکانی بەرەی کوردستانی کە ئەوکات لەدژی حکوومەتی بەعس خەباتیان دەکرد و لە چیاکانی کوردستان دژ بە ڕژێم ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجام دەدا.

لەبەرئەوەی ڕاپەڕینی ئازاری١٩٩١ ی گەلی کوردستان، رووداێکی گەورە و گرنگ و ناوازەی مێژوویی بوو، دەسکەوت، گۆڕانکاری و وەچەرخانێکی گەورەی ھێنایە ئاراوە، بە کورتی لێرە دا باسی چەند لایەنێکی ڕاپەرین ئەکەین.

پێناسەی ڕاپەڕین: ڕاپەڕین شێواز و دەسکەوت و قۆناغێکی خەبات و شۆرشی ھەر گەل و نەتەوەیەکە بۆ بەدیهێنان و جێگیرکردنی ئامانجەکان و بەدەستھێنانی دەستکەوتەکان و ڕزگارکردنی گەل و وڵا، بە چەندین شێوە و ھۆکار ئەنجام دەدرێت.

 ڕاپەڕین ئاگری رقی چەند ساڵەیان بەسەر ڕژێمی بەعسدا داباران كە چەندین ساڵ بوو بە ئاگر و ئاسن و رۆڵە بەجەرگەكانی ئەو شارەیان سەركوت دەكرد، لەو ڕۆژەدا شاری هەڵمەت و قوربانی راپەڕی و هەر لە بەیانییەكی زووەوە دەستەدەستە جەماوەری خۆڕاگر لە یەكتری نزیك دەبوونەوە و نەخشەیان بۆ هەڵمەت بردنەسەر دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكان دادەڕشت و هەروەكو هەموو جارانی تر سلێمانی هەر تەنیا چریسكەیەكی بەس بوو ئیتر ڕاپەڕینێك بەرپا بوو كە تۆڵەی دەیان و سەدان ساڵ ژێردەستەیی و چەوساندنەوەی رۆڵەكانی گەلەكەمانی لە رژیمی لە ناوچووی بەعس سەندەوە، تا نیوەڕۆی ئەو رۆژە زۆربەی دەزگا سەربازی و داپڵۆسێنەر و تۆقێنەرەكانی بەعسی لەناوچوو كەوتنە دەستی جەماوەرو تا ئێوارە سلێمانی ئازاد كرا و پاك كرایەوە، تەنیا بینای ئەمنی سلێمانی مایەوە كە رزگاربوونی كەوتە رۆژی دواتر، بەڵام لەو رۆژە پیرۆزانەدا هیچ شتێك لەبەردەم رقی جەماوەردا خۆی نەدەگرت هەرچەندە سەرلە ئێوارە چەند كۆپتەرێك لە سنوری شارەكە نزیك كەوتنەوە، بەڵام لەبەر بەرگریی پێشمەرگە و جەماوەر نەیانتوانی بێنە سەر شارەكە و گەڕانەوە بۆ رۆژی دواتر پێشمەرگەو جەماوەر لە چەند ساتێكی كەمدا دوا قەلای زۆرداری ناو شاری سلێمانیان پاك كردەوە، كە ئەمنە سوورەكە بوو، ئەو ئەمنە سوورەی دواتر بووە نیشانەیەك بۆ زوڵم و فاشێتی رژیمی بەعسی لەناو چوو.

 

Back to top button