شەپۆلێكی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لە ئەمڕۆوە شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو لە ھەندێك ناوچەی شاخاویی بەفر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ٤۸ كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور و دواتر ھەوری تەواو لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆدا لە ناوچە شاخاوییەكان باران دەست پێدەكات و لە كاتەكانی شەویشدا لە ناوچە سنوورییە بەرزەكان بەفر دەبێت.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە كاتەكانی بەیانی ھەور و باران دەبێت، پاشان كاریگەری بارانبارین نامێنێت و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

Back to top button