له‌سه‌ر زیادكردنی بڕی رسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست (خـواكورك) كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگاداری نامەیەكدا كە ئاڕاستەی هاوڵاتیان ‌و شۆفێرانی كردووە، ڕایده‌گه‌ێنێت ڕسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل بەهیچ شێوەیەك گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتوە‌و هیچ بڕیارێكیش نییە تا لەداهاتوودا گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

هاتووچۆ سەرجەم ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەكاتەوە كە باس لەزیادكردنی بڕی رسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەكەن.

Back to top button