ئیسرائیل سوپای بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئێران خسته ئاماده‌باشییه‌وه
بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بڕیاری به هێزه ده‌ریاییه‌كانی ولاته‌كه‌ی كرد، كه ڕێوشوێنی پێویست و ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن، بۆ ڕێگری له دزه‌پێكردنی نه‌وت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی، داوایشی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد، هاوڕای ئه‌وان بن و به ته‌واوی پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر تاران بن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی هێزی ده‌ریایی وڵاته‌كه‌ی دا فه‌رمانی پێ كردن، كه هه‌موو ڕێوشوێنێك بگرنه‌به‌ر و ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن، بۆ هێرشكردن و سزادانی ئێران له كاتی دزهپێكرنی نه‌وت له ناوچه ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دا.
نه‌تانیاهۆ گوتی، ئێران تا ئێسته‌یش به نهێنی خه‌ریكی مامه‌ڵه و كڕین و فرۆشتنه به نه‌وت له بازاڕی ڕه‌شی نێوده‌وڵه‌تیدایه، پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین و ڕێ له‌و كاره‌ی تاران بگرین و به ته‌واوی سزاكانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێ.
ئاماژه‌ی دا، هێزه ده‌ریاییه‌كان ڕۆڵێكی باڵایان ده‌بێ، له وه‌ستاندنی دزه‌پێكردنی نه‌وت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و هاورده‌كردنی بۆ وڵاتانی تر، بۆیه پێویسته به ته‌واوی ئاماده بن و ئه‌و ڕۆڵ و ئه‌ركه گرنگه‌ی له ئه‌ستۆی هێزه‌كانی ده‌ریاییه له‌و دۆخه به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی بكه‌ن.
له كۆتایی قسه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد، به ڕووی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تاران بوه‌ستنه‌وه و به ته‌واوی ڕێی ده‌ریایی و وشكایی لێ بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی گۆشه‌گیر ببێ و بكه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ.