بڕیارێكی دۆناڵد ترەمپ بەشێك لەسەركردە شیعەكانی عێراق توڕەدەكات

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بڕی سێ ملیار دۆلار، وەك پشتیوانی بۆ بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار تەرخانكرد و بەمەش لایەنە شیعەكانی توڕەكردووە.

لەوبارەیەوە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، لەبڕیارێكی كتوپڕی ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بڕیاردراوە بەتەرخانكردنی بڕی سێ ملیار دۆلاری ئەمریكی بۆ بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار و ئەم كارەش لەكاتێكدایە، بەشێك لەلایەنە سیاسیەكانی شیعەی عێراق بەتایبەتی ئەو لایەنانەی نزیكن لەئێرانەوە، دەیانەوێت یاسایەك لەپارلەمان دەربكەن بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان لەعێراق.

ئاژانسەكانی هەواڵ باسیان لەوەشكردووە، هەڵوێستە نوێیەكەی ترەمپ زیاتر سەركردەی لایەنە شیعەكانی توڕەكردووە و پێیانوایە  ئەمریكا دەیەوێت دیسانەوە گروپی چەكدار لەعێراق دروستبكاتەوە، وەك گرەنتییەك بۆ مانەوەی خۆیان لەعێراق.

Back to top button