مەحمود عوسمان:کێشەی ئێمەو بەغداد تەنھا کەرکوک نیە
سیاسەت مەداری گەلی کوردستان مەحمود عوسمان لە پرگرامێکی تەلەفزیۆنیدا تیشکی خستە سەر خاڵی ناکۆکی و جەوھەری نێوان بەغداد – ھەولێر و ڕایگەیاند کێشەکە تەنھا پرسی کەرکوک نیە”.
عوسمان نەیشاردەوە ئەوەی ھۆکاری کێشەکانە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ئەوڕۆ دان نەنانی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانە بە سنوری ھەرێمی کوردستان و تا ئەو سنورەش دیاری نەکرێت کێشەکان بەردەوام دەبن”.
ھاوکات ئەو سیاسەت مەدارە داوای یەکھەڵوێستی لایەنەیە کوردستانیەکانی کرد لە بەغدادو فشار دروست بکەن تا ئەم حکومەتەی ئێستا بە پێی دەستور کۆتایی بەو کێشە بھێنێت”.