بەرهەم ساڵح دانی پێدانا بزانە چۆن یەکپارچەی خاکی عێراق دەپارێزرێت
بەرهەم ساڵح کە بەهۆی هەڵوێستەکانی لەبارەی عێراق و یەکپارچەی خاکی عێراق بە پیاوە عێراقیەکە ناسراوە و لەبەر ئەو هەڵوێستەش کرا سەرۆک کۆمار دان بەوە دەنێت کە مانەوەی یەکپارچەی خاکی بەندە بە جێ بەجێکردنی دەستوور”.
لە شەشەمین دیداری سلێمانی بەرهەم ساڵح سەرکۆماری عێراق رایگەیاند، یەکپارچەیی خاکی عێراق پەیوەستە بە جێبەجێکردنی دەستوور و پابەندبوون بە بنەماکانی.
هەروەها گوتیشی:عێراقی یەكگرتوو بەوە دەمێنێتەوە كە ھەموومان پابەند بن بە دەستوورەوە، نابێت کارێک بکەین، کە ببێتە هۆکاری دروستبوونی جیاوازی لەنێوان پێکهاتەکان کە ئەمەش دەبێت هۆکاری هەڵوشاندنەوەی یەکپارچەی عێراق”.