سبەی شەڕی باڵەکانی ناو یەکێتیە
بەگوێرەی زانیارەیەکانی دەستی خواکورک کەوتووە”بریارە بۆ یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆکی پارلەمانی کوردستان سبەی سەرکردایەتی یەکێتی کۆببێتەوەو لە نێوان ڕێواز فایەقی کاندیدی کۆسرەت و لاھور لە لایەک و بێگەرد تاڵەبانی کاندیدی بنەماڵەی مام جەلال کەسێکیان ببنە سەرۆکی پارلەمان و ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە”.
بە پێی زانیاریەکانی خواکورک چانسی بێگەرد تاڵەبانی زیاترە بەڵام باڵی دژبەری بێگەرد لە ئێستادا خەریکی پێچەوانە کردنەوەی نەتیجەی دەنگدانەکەن و بە مادەو ھەڕەشەکردن دور نیە ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی ڕێواس فایەق یەکلایی بکەنەوە”.
لەو ڕوەوە بێگەرد تاڵەبانی سکالای لای ماڵی مام جەلال کردووە پێی وتون لەو پێشێلکاریانە بێدەنگ نابێت و لە میدیاکانیشدا قسەی خۆی دەبێت لەو بارەوە”.