نرخی نه‌وت جوڵه‌یه‌كی دیكه‌ی كرد

خواكوڕك

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 15/11/2016 نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوویه‌وه‌ و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی برێنت به‌ 45 دۆلار و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو نه‌وت به‌رز و نزمیه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و دوێنێش به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 44 دۆلار و 68 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

له‌مساڵدا به‌رزترین ئاستی نرخ كه نه‌وت ‌پێی گه‌یشتبێت نرخی 53 دۆلار بوو ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ساڵی پار بۆ خوار 30 دۆلار دابه‌زی.

Back to top button