پارتی: ئەو حزبانەی لە پەرلەمانیش نین پۆستیان پێدەدرێت

 

دوای ئەوەی پارتی دیمركاتی كوردستان گفتوگۆی بۆ پێكهێنانی حكومەت دەستپێكرد, وا بڕیارە گەڕێكی دیكەی دانوستان دەستپێبكاتەوە بۆ دابەشكردنی پۆستەكان لە ئێستاد لەگەڵ ژمارەیەك لایەن لە گفتوگۆدایە، كە كورسیان لە پەرلەمان نییە و دەیەوەێ بەشداریان لە حكوومەت پێبكات.

پارتی رایدەگەیێنێت مەرج نییە ئەو حزبانەی بەشداری لە حكوومەت دەكەن پۆستی وەزیر یان پۆستێكی باڵا وەربگرن، حزبی زەحمەتكێشانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەشداریكردنی زۆربەی لایەنەكان، بۆ بەهێزی قۆناخەكە گرنگە.

پەیكەربەندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تەنها لە پۆستی وەزاری پێكنایەت و چەندین پۆست هەیە پلەكانیان لە ئاستی وەزیر و جێگری وەزیردایە، پارتی دیموكراتی كوردستان پێی باشە ژمارەیەك لایەنی سیاسی، كە كورسیان لە پەرلەمان نییە، بەشداربن لە پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو.

حزبی زەحمەتكێشان یەكێكە لەو لایەنانە، ئەو حزبە بەبێ وەرگرتنی پۆستی وەزیریش، ئامادەن بەشداری حكوومەت بكەن، بەرپرسی ئەو حزبە دەڵێت: “چاوەڕێی دەستپێشخەریی براوەی یەكەم دەكەین”.

ئەنجوومەنی وەزیران جگە لە سەرۆك و جێگرەكەی، لە 31 وەزارەت و دەستە پێكدێت، سەرجەمیان لە پلەی وەزیردان، دیار نییە له كابینەی نۆیەم، پەیكەری حكوومەت بچووك دەكرێتەوە، یان فراون دەكرێت .

ئەگەر هەیە ئەو لایەنانەی كورسیان لە پەرلەمان نییە بیانەوێت بەشداری حكوومەت بكەن، سەرۆكی دەستە یان بەرێوبەری گشتی، یان بریكاری وەزارەتەكانیان بدرێتی.

Back to top button