فەرماندەی فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریكا: ژمارەیەك سەربازمان لە سوریا دەهێڵینەوە
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە هێزەكانیان لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان دەكشێننەوە, بەڵام جۆزیڤ ڤۆتێڵ، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا دەڵێت، دەبێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڕیاربدات كە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو هەزاران چەكدار و خێزانەكانیان بكات كە لەلایەن هەسەدەوە دەستبەسەرن.
جۆزیڤ ڤۆتێڵ گوتی: “بابەتی ئەو چەكدارانە و خانەوادەكانیان كێشەیەكی جیددییە و ئەگەر بەڕێكوپێكی مامەڵەی لەگەڵ نەكرێت، تۆوی تووندئاژۆیی داهاتوو دەچێنن”.
جۆزیڤ ڤۆتێڵ گوتی: “ژمارەیەك سەربازمان لە سووریا دەمێننەوە بۆ راپەڕاندنی ئەركەكان و پاراستنی بەرژەوەندییەكانمان”.